test

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

لێرە ریکلام بکە

Tuesday, August 4, 2026

داخی هەندێ سکرتێر و سکرتێرە، کە خۆی لە دکتۆرەکە بە موهیم تر دەزانێ.

🔻تەکیەپرێس ـ وتــــار

🔶 داخی هەندێ سکرتێر و سکرتێرە، کە خۆی لە دکتۆرەکە
 بە موهیم تر دەزانێ

🔹ٸەوەی تا ٸێستا بەچاوی خۆم بینیومە لە نەخۆشخانە 
و دەرمانخانەکان 

🔻هەڵکەوت عبێد ڕەشید

🔸کۆتا خاڵ لەهەمووی گرنگترە

🔷 دکتۆرمان هەیە بێ تەماشاکردن و بینین، ئەڵێی قەسابە، یەکسەر دەڵێ چارەسەرت نییە، ئیلا عەمەلیات.

🔷 پارچە حەبم کڕیووە لەسەری نووسراوە سێ شیتی تێدایە. کەچی پێی داوم لەڕێگا کردومەتەوە دوو شیتی تێدابووە. بۆم بردۆتەوە گوتوویەتی ببورە نەمان زانی.

🔷 نەخۆشخانە هەیە نرخی نەشتەرگەرییەکەی ،نیوە زیاتری نەخۆشخانەیەکی ترە ، کاتێک پرسیاری لێدەکرێ، دەڵێن جیهازی کوالیتی بەرزمان هەیە.

🔷 دەرمانم کڕیووە لەماڵەوە تەماشام کردووە فڕی بەسەر ٸەو دەرمانە وە نەبووە کەداوام کردووە . بەڵکوو نەخۆش خواردبای تووشی هەزار دەردی دەکرد. 

🔷 چووینە لای دکتۆرێک، یەکسەر تەبەڵە و فایلی بۆ دایکم کردوو و وتی پێویستە نەشتەرگەری بکرێ، کەچی سوپاس بۆ خوا لە هۆڵی نەشتەرگەری، زەختی دایکم بەرزبووەوە و عەمەلیات نەکرا، ئەوە بۆماوەی زیاتر ١٥ ساڵ دەبێت نەشتەرگەریمان نەکرد و بەیەک پارچە حەب چاکبۆوە.

🔷 ھەر سێ ڕۆژ لەمەو پێش قەترەم کڕیوە بەشەش ھەزار کەتەماشام کردووە لەسەر ستیکەرەکەی نووسراوە سێ ھەزار. دواتر چووم لێم وەرگرتەوە تا بزانێ قۆڵ بڕە.

🔷 دکتۆری وا هەیە پڕ یەک نایلۆن دەرمانت بۆ دەنوسێ و کەچی هیچ چارەسەرت ناکات و دەچیتە لای دکتۆرێکی تر یەکسەر هەموو دەرمانەکانت بەبەرچاوتەوە دەکاتە ناو تەنەکەی خۆڵەوە و یەک کۆڵ دەرمانی ترت بۆ دەنوسێتەوە.

🔷 بینینی دکتۆری وا هەیە ٥٠ - ٧٥ هەزار دینارە و  زۆر بێڕێزانەش لەگەڵ نەخۆش دەدوێ، کەچی پێی ناخۆشە پێی دەوترێ نرخت گرانە و باری هاوڵاتی قورسە و دەڵێ کەیفی خۆیەتی با نەیات.

🔷 دکتۆری واهەیە پڕ گیرفانی لە ڕیکلامی خۆیەتی، لە نەخۆشخانەی حکومییە و وەرەقەیەکت بۆ دەنوسێ و دەڵێ پێنج ڕۆژتر وەرە بۆ عیادەکەم.

🔷 دەرمانیان بۆ ھێناوم کاتی بەسەرچووە و پێم گووتون . جا ٸەوە بەساڵاچوویەک یان کەسێک نەیخۆێنێتەوە کارەساتە.

🔷 دەرمانێک دەکڕی لەسەیدەلیەک بۆ سەیدەلیەک جاری  وا ھەیە بە دە ھەزار جیاوازی ھەیە ھەمان شتیشن. 

🔷 داخی هەندێ سکرتێر و سکرتێرە، کە خۆی لە دکتۆرەکە بە موهیم تر دەزانێ، جاری وا هەیە پێشنیاری دەرمان و چارەسەریشت بۆ دەکات. ئەوە باسی لوت بەرزی و وەڵامنەدانەوە و قسە ڕەق و ناخۆشەکانیان هەر هیچ.

🔷 لەگەڵ ڕێز بۆ نەخۆشخانە و  دەرمانخانەی بەوویژدانیش ھەیە.

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

ئاگاداری

دەربارەی ئێمە

دیجیتاڵ میدیای تەکیەپرێس یەکەمین میدیای فەرمی ناحیەی تەکیە لە ساڵی 2021 دامەزراوە بۆ ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی ناحیەی تەکیە و سنورەکە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو.
درێژە