test

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

لێرە ریکلام بکە

Friday, August 7, 2026

بزانە لەنزیک ئەم ناحیەی کوردستان چی کارێک کراوە


هەواڵ ـ تەکیەپرێس

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی ڕووداوێکی نەخوازراو بڵاوبووەوە ، کە تێیدا ئەسپێک بە سەربڕدراوی لە نزیک شەقامی گشتیی تانجەرۆی سەربە ناحیەی عەربەت فڕێدرابوو ، دەستبەجێ بەدواداچوونمان دەستپێکرد .

🔹 وردەکاری و ڕێکارە یاساییەکان :

 شوێنی ڕووداو: شەقامی گشتیی تانجەرۆ - ناحیەی عەربەت.

 جۆری ڕووداو: سەربڕینی ئەسپێک بە شێوازێکی دڵڕەقانە و فڕێدانی لاشەکەی لە شوێنێکی گشتیدا.

 ڕێکاری دادوەری: 
دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد، و لەسەر ڕۆشنایی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.

 بەردەوامیی بەدواداچوون: 
لێکۆڵینەوەی ورد بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری سەرەکیی ئەم ڕووداوە و ئاشکراکردنی هۆکاری سەربڕینی ئەسپەکە و فڕێدانی لە شوێنی گشتیدا.

پەیامی ئێمە: بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرجەم بەش و بنکەکانمان  ڕایدەگەیەنێت کە ڕێکاری تووندی یاسایی بەرامبەر هەر کەسێک دەگیرێتە بەر کە بێبەزەییانە بەرامبەر ئاژەڵان ڕەفتار بکات یان ژینگە و تەندروستیی گشتی بخاتە مەترسییەوە.

🔻بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

ئاگاداری

دەربارەی ئێمە

دیجیتاڵ میدیای تەکیەپرێس یەکەمین میدیای فەرمی ناحیەی تەکیە لە ساڵی 2021 دامەزراوە بۆ ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی ناحیەی تەکیە و سنورەکە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو.
درێژە