هەواڵ ـ تەکیەپرێس
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە لەئەنجامی دەرچوون و چاودێری سنورە ئاویەکانی زێی بچووک مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر توانیان لە سنوری ( گۆپتەپە ) دوو سەرپێچیکار بەتۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر بکەن .
هاوکات دەستگیرا بەسەر (٣ )سێ تۆڕی ماسی گرتن و ( ٤٤) چل و چوار ماسی ڕاوکراوی قەبارە جیاواز لەگەڵ یەک ماتۆڕسکیل دا.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بەمەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە .
No comments:
Post a Comment