هەواڵ ـ تەکیەپرێس
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سوتەمەنی و دابەزاندنی نرخ لە بازاڕەکاندا، بڕیاری دا نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵی دابینکراو لەلایەن وەزارەتەوە بە (750) دینار بۆ هاوڵاتییان بێت، هەروەها جەختی کردەوە کە نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکاندا نابێت لە (850) دینار زیاتر بێت؛ بە پێچەوانەوە هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەبێتەوە و ئەم بڕیارەش لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجیكردنەوە.
No comments:
Post a Comment