test

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

لێرە ریکلام بکە

Wednesday, September 23, 2026

بڕیارێکی گرنگ لەسەر جلوبەرگی قوتابخانە دەرکرا

تەکیەپرێس ـ هەواڵ .

پەروەردەی سلێمانی: نابێت فشار لە قوتابیان بکرێت بۆ کڕینی جلوبەرگی دیاریکراو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی (بەشی کارگێڕی و ذاتي) بە نووسراوی فەرمی ژمارە (١٨٨٨١) لە ڕێکەوتی ٢٣/٩/٢٠٢٦، ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە (ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، چەمچەماڵ، دووکان، قەرەداغ، شارەزوور، شارباژێڕ، سەیدسادق، دەربەندیخان و پێنجوێن) کردووە.

لە ناوەڕۆکی ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە که ناوەندەکانی خوێندن (باخچەی منداڵان، قوتابخانە و خوێندنگەکان) نابێت هیچ فشارێک بخەنە سەر قوتابیان و خوێندکاران بۆ کڕینی جلوبەرگی دیاریکراو لەلایەن پەروەردەوە.

هەروەها پەروەردەی سلێمانی بڕیاری داوە کاتی پێویست بدرێت بە قوتابیان و خوێندکاران تا ڕێکەوتی (١٠/١٠/٢٠٢٦) بۆ ئەوەی هیچ ئاڵۆزان و بارگرانییەکی دەروونی یان مالی لە بازاڕدا بۆ خێزانەکان دروست نەبێت.



بابەتی نوێ
ئەمە نوێترین بابەتە.
بابەتی کۆن
Older Post

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

ئاگاداری

دەربارەی ئێمە

دیجیتاڵ میدیای تەکیەپرێس یەکەمین میدیای فەرمی ناحیەی تەکیە لە ساڵی 2021 دامەزراوە بۆ ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی ناحیەی تەکیە و سنورەکە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو.
درێژە