بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ شەممە کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە ئاسمان بە گشتی بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە. لە کاتەکانی بەیانیی زووەوە بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە و بارانەکە بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت. لە هەندێک کاتدا بارانەکە دەبێتە لێزمەباران و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت. هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بەتایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر.
بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرم: بەراورد بە دوێنێ 1 تا 2 پلە نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەریـم سەبارەت بە سبەی یەکشەممە دەڵێت، ئاسمان بە گشتی پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو. ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێک کات و ناوچەی جیاوازدا هەیە، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش دەڵێت، سبەی پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ یەکشەممەی بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
No comments:
Post a Comment