بەدواداچوون بۆ هۆکاری لافاو لەناحیەی تەکیە دەکرێت
لەلایەن دوو ئەندامی (بۆردی چاودێری هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاو) بەدواداچوون بۆ ڕێڕەو و هۆکارەکانی لافاو لە ناحیەی تەکیە دەکرێت.
هەردوو ئەندامی بۆرد (وریا عەبدولخالق و پێشەوا شێخ ڕەئووف) بەدواداچوونێکی مەیدانییان ئەنجامداوە. تاکو لە هۆکارەکانی لافاو بکۆڵنەوە و ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن بۆ چارەسەرکردن.
ئەو دوو کەسەی بەدواداچوونەکەیان کردووە ئەڵێن: لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش ٧٥٪ هۆکارەکانی لافاو چارەسەرکراون، بەڵام لەناحیەی تەکیە کاریی لەسەر نەکراوە و ئەگەر بارانێکی بەخوڕ و زۆر ببارێت مەترسی زۆر لەسەر هاوڵاتیان هەیە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کاربکرێت بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی لافاو لەناحیەکەدا.
No comments:
Post a Comment