هەواڵ ـ کەشوهەوا ـ تەکیەپرێس
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ و دابەزینی پلەکانی گەرما، تەمومژێکی چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم تەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین، بۆیە پێویستە شۆفێران لەسەر ڕێگاوبانەکان بە وریاییەوە لێخوڕن.
سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو، ئەمرۆ دووشەممە کەشوهەوا جێگیر دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (٣ بۆ ٤) پلە بەرز دەبنەوە.
گەڵۆزی هۆشداریشی دا کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین ١٠٠ ملم تێدەپەڕێنێت، ئەمەش مەترسی دروستبوونی لافاوی لێ دەکرێت. لە کۆتاییشدا پێشبینی کرد کە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز بە باراناوی بمێنێتەوە.
No comments:
Post a Comment