test

نوێترین

إعلان أعلى المشاركات

لێرە ریکلام بکە

Wednesday, March 4, 2026

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی پێویستی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوکردەوە

هەواڵ ـ تەکیەپرێس

دەقی راگەیەندراوەکە: 
چەند رێنماییەکی پێویست بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی
لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەروماڵی هاوڵاتییان و گیانی رۆژنامەنووسان، ئەم رێنماییانە بە پێویست دەزانین  کە راگەیاندنەکان لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی ئەم ماوەیەدا  رەچاوی بکەن.
١-بەهیچ جۆرێک تیمی میدیایی دەزگاکانی راگەیاندن لە کاتی رووداوە ئەمنییەکاندا بەبی مۆڵەت وەرگرتن لە ده زگاى ئاسایش لە شوێنی رووداوەکان نزیک نەبنەوە و لە نزیکەوە ڤیدیۆی شوێنەکان بڵاونەکەنەوە.
٢-پەیامنێر و دەزگاکانی راگەیاندن لەکاتی گواستنەوەی زانیارییەکاندا لەسەر رووداوەکان پێش دەزگا ئەمنیەکان نەکەون و تەنها ئەو زانیارییانە بڵاوبکەنەوە کە لەسەرچاوەی فەرمییەوە لە دەزگا ئەمنییەکان دەستیان دەکەوێت.
٣- پەلە نەکەن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو شوێنانەی کە بۆردوومانکراوە تا ئەو کاتەی لەلایەن لایەنە ئەمنییەکانەوە زانیاری فەرمی بڵاودەکرێتەوە.
٤-دەزگاکانی راگەیاندن خۆیان بە دووربگرن لەو جۆرە هەواڵانەی کە ناراستن و ترس و دڵەراوکێی لەناو بازاڕ و هاوڵاتییاندا دروست دەکەن، هەروەها خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاری و هەواڵانە بپارێزن کە لە میدیا بیانییەکانەوە بڵاوبووەتەوە و حاڵەتی پڕوپاگەندەیان هەیە و دژە بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
٥-هەرێمی کوردستان لەم جەنگ و ئاڵۆزییەدا بێ لایەنە و نابێتە بەشێک لەم جەنگە، هەربۆیە لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەواڵ و راپۆرت و زانیارییەک کە ناکۆکە لەگەڵ ئەم بێ لایەنییە خۆیان بپارێزن. 
٦-وتەبێژی ده زگاى ئاسایش بە تاکە سەرچاوەی راست و دروست بزانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەسەر رووداوەکان.

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

إعلانك هنا
ااااااااااااااا

روابط الصفحات الاخرى

ئاگاداری

دەربارەی ئێمە

دیجیتاڵ میدیای تەکیەپرێس یەکەمین میدیای فەرمی ناحیەی تەکیە لە ساڵی 2021 دامەزراوە بۆ ڕووماڵکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی ناحیەی تەکیە و سنورەکە بەشێوەیەکی پێشکەوتوو.
درێژە