هەواڵ تەکیە پرێس
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دەستیکردووە بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی خۆراک بۆ مانگی ئادار، و داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەکانیان.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی، ئەسیر داود سەلمان غەریری، ستافەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیی خۆراک لە بەغدا و لقەکانی پارێزگاکان بەردەوامن لە وەرگرتن و دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر ئاستی ناوەندی شارەکان و قەزا و ناحیەکان، بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەپێی لیستە دەستنیشانکراوەکان.
وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو ناوچانە دەکات سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی ئەم مانگەیان.
No comments:
Post a Comment