کۆکردنەوەی پارە بەناوی هاوکارییەوە لەناو مزگەوتەکان قەدەغەکرا
م. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، "خەڵکانێک هەن بەناوی نەخۆشی یان فەقیرییەوە، دەچنە مزگەوتەکان و داوا لە پێشنوێژ و مامۆستایانی ئایینیی مزگەوتەکان دەکەن، بانگەوازیان بۆ بکەن و خێر و کۆمەکیان بۆ کۆبکرێتەوە".
راشیگەیاند، "ئێمە رێنماییمان بە سەرجەم مامۆستایانی ئایینی داوە، کە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری لەژێر هەر ناوێکدا، لەناو مزگەوتەکاندا قەدەغەیە".
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسانەی خێرۆمەندن و ماڵ و زەکاتیان هەیە بۆ بەخشین، ئاگاداربن و بزانن بەکێی دەدەن، هەوڵبدەن خەڵکانێکی جێی متمانە بدۆزنەوە، یاخود راستەوخۆ خۆیان بیدەن بەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە".
No comments:
Post a Comment