حکومەتی هەرێم لیستی ئەو ڕۆژانەی دیاری کرد، کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەکرێنە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن.
بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، سەرەتای پشووەکان لە 5ی ئازار بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان دەستپێدەکات، دواتریش بەهۆی یادی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازار و ڕزگارکردنی شاری هەولێر، جارێکی تر دەوام ڕادەگیرێت.
هەروەها ڕۆژی 14ی ئازار کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی، وەک پشووی فەرمی لە ناوەندەکاندا دیاریکراوە.
کۆتایی پشووەکانی ئەم مانگەش لە جەژنی ڕەمەزان و نەورۆزدا دەبێت، کە گەورەترین پشووی مانگەکەیە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە20 و 21ی ئازارەوە تا 23ئازار سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکان دادەخرێن.
ئەمە لەكاتێكدا، كە بە بڕیاری پەرلەمان و حكومەتی عێراق ڕۆژی 16ی مانگی ئازار بەهۆی یادی كیمیابارای هەڵەبجەوە كراوە بە پشووی فەرمی، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری لەو پشووەنەداوە.
No comments:
Post a Comment