تەکیەپرێس
بەپێی دوایین ئامارەکانی کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان جیاواز بووە و زۆرترین ڕێژە لە سنووری بارزان تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە ٩.٦ ملم و بەدوای ئەویشدا ناوچەی بامەرنێ دێت بە بڕی ٩ ملم باران هەروەها لە ناوچەی بازیان ١.٦ ملم و لە هەریەکە لە دهۆک و ئامێدی ١.٢ ملم باران باریوە و لە ئاکرێش بڕی بارانبارین ٠.٨ ملم بووە.
لە ناوچەکانی دیکەی وەک پیرمام بڕی ٠.٦ ملم باران تۆمارکراوە و هەریەکە لە هەولێر و چەمچەماڵ و خەبات بڕی بارانبارینیان تێدا یەکسان بووە کە تەنها ٠.٢ ملم بووە لە کاتێکدا لە شاری سلێمانی باری کەشوهەوا بە شێوەیەک بووە کە تەنها بە دڵۆپ دڵۆپ بارانی تێدا باریوە و ئەم شەپۆلەش کاریگەرییەکەی تاوەکو بەرەبەیان لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
No comments:
Post a Comment