مەترسیەکانی میدیای ئاڕاستەکراو لەسەر کۆمەڵگا وە کۆکردنەوەی زۆرترین لایک و کۆمێنت
بەشدار بابان ـ میدیاکار
لەگەڵ بەرەووپێشچونی کۆمەڵگا و هاتنەناوەی سەدان میدیای ئەلیکترۆنی و تیڤی و ڕۆژنامە لەهەرێمی کوردستان وەچەرخانێکی باشی هێنایە کایەوە بەشێکی زۆری بوونە چاو و دەنگی هاوڵاتیان و بەشێوەی ڕاست و دروست بونە پردێک لەنێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتدار .
تائێرە جێی دڵ خۆشی و دەستخۆشیە بۆ ئەو میدیایانەی بەشێوەی ئەتەکێت و پرۆفیشناڵ و بەلەبەر چاوگرتنی عورف و دابوونەریتی کوردی کاریان کردووە و تەنها ئامانجیان خزمەتکردنبووە .
بەداخەوە بەشێکی تری میدیای کوردی کە تەنها بۆ کۆکردنەوەی لایک و ڤیوو کۆمێنت کاردەکەن بێ ڕەچاوکردنی هەست و شعوری کۆمەڵگا و خەڵک ڕۆژانە دەیان جار لەهەست و شعوریان دەدەن تەنها بۆ ئەوەی زۆرترین لایک و کۆمێنتیان بۆ بێت جا گوێ ناداتی ئاخۆ لەکۆمێنتا ستایشی دەکەن یاخود ڕەخنەدەگرن زۆرجار ئەم کارەی میدیای ئاراستەکراو دەیکات دەبێتە هۆی تێکدانی میزاجی دانیشتوانی ناوچەیەک یاخود کۆمەڵگا دەشێوێنێت کە مەترسی دار ترینیانە دووبەرەکی و ئاژاوە دروستدەکات و پێویستە بەهەمووان ڕێگری لەم کارانە بکرێت کە بەداخەوە خەریکە لەسنوری خۆمان ڕوودەدات و دووبەرەکی زۆری دروستدەکات .
میدیای ئازا ئەو میدیایە خزمەت بکات بەسنوری جوگرافی و دانیشتوانی و ناوچەکەی نەک کاری تێکدان و دووبەرەکی بیت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین لایک و کۆمێنت کە ڕووت نەبیت سیری کۆمێنتەکانیان بکەی .
No comments:
Post a Comment